ئەزموونی کارکردن لە ساڵی 2018'ەوە

بەخێربێن بۆ وادی

یەکەمین ناوەندی پرۆفێشناڵی ڕاوێژکاری ڤیزا و خوێندن

ئێمە لە وادی مامەڵەکانتان بە شێوازێکی پرۆفێشناڵ و یاساییانە بۆ ئەنجام دەدەین، دڵنیایی ئەوەتان دەدەینێ کە گەشتەکانتان یاخود مامەڵەی خوێندنەکانتان لە دەرەوەی وڵات بە باشترین شێواز ئەنجام دەدرێت

خزمەتگوزاریەکانی وادی

ئێمە لە وادی تەنها فۆڕمی ڤیزا پڕ ناکەینەوە، بەڵکو داواکاریەکانتان بەپێی پێداویستییە کەسییەکانتان ئامادە دەکەین و مامەڵەکانتان بۆ پێشکەش دەکەین

تأشيرة سياحية

خزمەتگوزاریەکانی ڤیزای گەشتیاری

پلاندانانی بەرنامەی گەشت بە خواستی خۆت، ڕێنمایی ڤیزا، پشتگیری بەڵگەنامە، و پێشنیارەکانی بیمەی گەشت بۆ ئەزموونی گەشتکردنێکی بێ کێشە.

زیاتر بزانە
تأشيرة دراسة

خزمەتگوزاری ڤیزای خوێندن

پاڵپشتی گشتیت دەکەین لە هەڵبژاردنی زانکۆ و پڕۆگرامی خوێندنەکەت، پاش وەرگرتنی قبووڵی خوێندن داواکاری ڤیزات بۆ پێشکەش دەکرێت هاوکاری خوێندکار دەکرێت لە دوای گەیشتن بە وڵاتی خوازراو.

زیاتر بزانە
تأشيرة طبية

خزمەتگوزاری ڤیزای پزیشکی

هاوکاری لە داواکاری ڤیزای پزیشکی پێشکەش دەکەین بە دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشییەکان لە نەخۆشخانە و کلینیکە نێودەوڵەتییەکان. وە ڕێکخستنی کەری لۆجیستیکی و گەشت کردن و دابینکردنی وەرگێڕ و شوێنی مانەوەش لە وڵاتی وەرگرتنی چارەسەرەکە

زیاتر بزانە
تأشيرة مؤتمر

ڤیزای کۆنفڕانس و ئەکادیمی

ئێمە ‌هاوکاری کەسانی ئەکادیمی و کەسانی پیشەگەر دەکەین کە بەشداری لە کۆنفرانس و بۆنە نێودەوڵەتییەکاندا بکەن بە وەرگرتنی داوەتنامەی فەرمی و تکتی چوونەژوورەوە و ڕێکخستنی تەواوی مامەڵەی پێشکەشکردنی ڤیزا

زیاتر بزانە
تأشيرة عمل

خزمەتگوزاری ڤیزای بازرگانی

ڕێنمایی پسپۆڕانە بۆ کەسانی بازرگان کە پێویستیان بە گەشتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ مەبەستی کارکردن و فراوانکردنی بزنزەکانیان، ئەمەش لە ڕێگەی وەرگرتنی داوەتنامە و پێشکەش کردنی داواکاری ڤیزای بازرگانی

زیاتر بزانە
تأشيرة عائلية

ڤیزای یەکگرتنەوەی خێزان

هاوکاری لە ڤیزای یەکگرتنەوەی خێزان دەکەین بە ڕێکخستنی دۆکیۆمێنتەکان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات.

زیاتر بزانە

خزمەتگوزاریەکانی پشتیوانی فراوان

هەموو ئەو شتانەت پێویستە بۆ ئەزموونیەکی ڕەھەندی کۆچکردن و گەشت

وەرگێڕانی بەڵگەنامە

وەرگێڕانی بەڵگەنامە

وەرگێڕانی هەموو بەڵگەنامە گرنگەکانت لەلایەن پیشەگەرانی مۆڵەتدار.

  • وەرگێڕی یاسایی
  • جێبەجێکردنی خێرا
  • فرە زمان
  • مۆڵەتدانی فەرمی
ڕاوێژکاری یاسایی

ڕاوێژکاری یاسایی

ڕاویژ و نوێنەرایەتی شارەزا بۆ کێشە ئاڵۆزەکانی کۆچکردن و گەشتیاری لە لایەن تیمێکی شارەزا.

  • شارەزا لە یاسای ڤیزا
  • نوێنەرایەتی جیهانی
  • پێداچوونەوەی کەیس
  • ستراتیژی یاسایی
ڕێنمایی کولتوری

ڕێنمایی کولتوری

ڕێنمایی دەربارەی عادەتە ناوخۆییەکان، ڕێساکان و پێویستیەکانی ژیان.

  • ڕاهێنانی کولتوری
  • ڕێساکانی ناوخۆ
  • پێویستیەکانی ژیان
  • ڕێنمایی تایبەت
پشتیوانی لەناچاری

پشتیوانی خێرا

یارمەتی ٢٤ کاتژمێر بۆ کێشە چاوەڕواننەکراوەکانی گەشت و فریاکەوتنی ڤیزا دابین کراوە.

  • بەردەست ٢٤/٧
  • یارمەتی جیهانی
  • پەیوەندی فریاکەوتن
  • وەڵامی خێرا

     

هاوبەشەکانمان

Logo 1
Logo 2
Logo 3
Logo 4
Logo 5
Logo 6
Logo 7
Logo 8
Logo 9
Logo 10
Logo 11
Logo 12
Logo 13
Logo 14
Logo 15
Logo 16
Logo 17
Logo 18
Logo 19
Logo 20
Logo 21
Logo 22
Logo 23
Logo 24
Logo 25
Logo 26
Logo 27
Logo 28
Logo 29
Logo 1
Logo 2
Logo 3
Logo 4
Logo 5
Logo 6
Logo 7
Logo 8
Logo 9
Logo 10
Logo 11
Logo 12
Logo 13
Logo 14
Logo 15
Logo 16
Logo 17
Logo 18
Logo 19
Logo 20
Logo 21
Logo 22
Logo 23
Logo 24
Logo 25
Logo 26
Logo 27
Logo 28
Logo 29

شایەتییەکان

شایەتحاڵەکانمان چی دەڵێن دەربارەی ئەزموونیان لەگەڵ وادی

کاڵێ ئازاد

خوێندکاری ماستەر

ڕیزبەندی 5.0

"سپاردنی کارەکانم بە کۆمپانیای ڕاوێژکاری وادی وەک ئەوە وابوو خێزانێکی پشتیوانم لەگەڵ بێت. ئەوان ماندوو نەناسانە کاریان کرد بۆ ئەوەی هەموو شتێک بە ئاسانی بەڕێوە بچێت و یارمەتیم دا بۆ دەستەبەرکردنی ڤیزاکەم. بە دڵ و گیان پێشنیاری وادی دەکەم بۆ هەر کەسێک کە داوای هاوکاری پیشەیی دەکات. خۆبەخشی و شارەزاییەکەیان بێهاوتایە. جێگەی متمانەنن و ئەوان لە چاوەڕوانییەکانت ڕزگارت دەکەن. باشترین کۆمپانیا، باشترین ستاف. سوپاس بۆ وادی

هاوكار مجيد

خوێندکاری ماستەر

ڕیزبەندی 5.0

"بڕیارم وابوو لە ئەڵمانیا درێژە بە خوێندنەکانم بدەم و یارمەتیم لە وادی وەرگرت. تیمی ئەوان پشتگیریەکی بە نرخیان پێشکەش کرد بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکی خوێندن لە کۆرسی خوازراوم لە زانکۆیەکی ناودار. هەروەها رێنماییەکی تەواویان کردم لە پرۆسەی ڤیزا و نیشتەجێبوون. بەهۆی هەوڵی ئەوان من ئێستا لە ئەڵمانیا دەخوێنم و دەژیم. بە دڵسۆزی پێشنیاری وادی دەکەم ئەویش لەبەر خزمەتگوزاری و خۆتەرخانکردن بەرزەکەیان

دکتۆر ياسين قاسم

دکتۆر

ڕیزبەندی 5.0

"دوای رەتکردنەوەی چوار ڤیزای شنگن و سێ ڤیزای بەریتانیا، لە لێواری بێهیوابووندا بووم. وادی هاتە یارمەتیم و بە پسپۆڕیی و بەردەوامی بێ وێنەیان کەیسەکەمیان چارەسەر کرد. ئەوان بە وردی سەرجەم کێشەیەکانیان دیاریکرد و لە هەر قۆناغێکدا رێنماییەکی تەواویان دەکردم. بەهۆی پشتگیرییە بەرزەکەیان، لە کۆتاییدا هەم ڤیزای شنگن و هەم ڤیزای بەریتانیام بەدەست هێنا. ناتوانم خزمەتگوزاریەکانیان بە تەواوی وەسف بکەم، ئەوان بە راستی کێشەکانی ڤیزا دەگۆڕن بە سەرکەوتن

هونەر فوئاد

گەشتیار

ڕیزبەندی 5.0

"هەر لە سەرەتاوە بۆ ڤیزایەکی ٦ مانگی بۆ بەریتانیا داوای یارمەتیم لە وادی کرد، پشتگیری و پسپۆڕیی و ئاست بەرزی تیمەکەیان وایکرد کە دڵنیابم لە سەرکەوتنەکەم . سوپاس بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان کە دواتر بەهۆیانەوە توانیم ڤیزایەکی ١٠ ساڵی گەشتیاری بەریتانیا بەدەست بهێنم. نازانم چۆن وەسفی پڕۆفیشناڵی و خۆتەرخانکردنیان بکەم. ئەگەر بەدوای تیمێکدا ئەگەڕێیت کە بەڕاستی گرنگی بدات بە کەیسەکەت و باشترین ئەنجامت پێشکەش بکات،ئەوە ڕاوێژکاری لەگەڵ وادی باشترین هەڵبژاردنە

دکتۆر ئاراس أحمد

دکتۆر

ڕیزبەندی 5.0

"دوای ئەوەی پێشتر ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی ڤیزا بوومەوە، بۆ یارمەتی ڕووم لە کۆمپانیای ڕاوێژکاری وادی کرد. تیمە ناوازەکەیان بە پەرۆشەوە کاریان لەسەر کەیسەکەم کرد، و من زۆر خۆشحاڵم کە باس لەوە دەکەم کە ڤیزا سەردانکەری درێژخایەنی ١٠ ساڵەم وەرگرتووە. شارەزایی و پابەندبوونی وادی بەڕاستی جیاوازییەکەی دروستکرد. من زۆر پێشنیاری خزمەتگوزارییەکانیان دەکەم بۆ هەر کەسێک کە داوای ڤیزا متمانەپێکراو دەکات. پشتگیرییەکەیان نایاب و سەرنجڕاکێشە

إسماعيل جلال

گەشتیار

ڕیزبەندی 5.0

"دوای ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیکەدا ڕووبەڕووی رەتکردنەوەی ڤیزا بۆ ئەوروپا و بەریتانیا و کەنەدا بوومەوە، رووم لە وادی کرد بۆ هاوکاریکردن. شارەزایی و خۆبەخشی تیمەکەیان جێگەی سەرنج بوو. بە سەرکەوتوویی ڤیزای ٦ مانگی بەریتانیایان بۆ من وەرگرت، دواتر بۆ هاوسەرەکەم، و لە کۆتاییدا ڤیزای درێژخایەنی ١٠ ساڵە بۆ هەموو خێزانەکەمان. خزمەتگوزاری ناوازەی وادی هەمووشتێکی ئاسان کرد. من زۆر پێشنیاریان دەکەم بۆ هەر کەسێک کە بەدوای مامەڵەی ڤیزای متمانەپێکراو و یاساییدا دەگەڕێت."

پەیوەندیمان پێوە بکە

پرسیارت هەیە سەبارەت بە ڤیزا و خوێندن؟ تیمی وادی ئەمادەیە بۆ یارمەتیدان

زانیارییەکانی پەیوەندیکردن

نامەی ئەلیکترۆنی

info@wadi.agency

ژمارە مۆبایل

+964 772 152 4042
+964 750 244 4042

ناونیشان

عێراق - سلێمانی - بەکرەجۆ
بەرامبەر ئایسکرێمی ئیتاڵی

کاتەکانی کارکردن

شەممە - پێنجشەممە: کاتژمێر 10:00 بەیانی - 6:00 ئێوارە

هەینی: داخراوە

پەیوەندیمان پێوەبکە

پرسیارە باوەکان

وەڵامی پرسیارە باوەکانی ڤیزا بدۆزەرەوە

؟
؟
؟

ئێمە پسپۆڕییەکەمان لە بواری مامەڵەی یاسایی ڤیزایە بۆ گەشتکردن و خوێندن، هەر لە دۆزینەوەی زانکۆ و پڕۆگرامی گونجاوی خوێندنەوە تا پلانی گەشت و ڕێکخستنی بەڵگەنامە و ڕێنمایی تایبەت بە کەیسەکەت.

ئێمە هاوکاری دەکەین لە داواکاری ڤیزای خوێندن و سەردانی بۆ وڵاتانی: بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، و وڵاتانی شنگن.

بەڵی، بەڵام بە پێی پێشینەی ئەکادیمی کەسی داواکار دەگۆڕێت. بۆ نموونە بەدەست هێنانی نمرەی بەرز لە توانستی زمان و نمرەی گونجاوی ئەکادیمی (بەکالۆریۆس – قوتابخانە – ماستەر). بە پێی ئەمانە، گونجاوترین زانکۆ و پڕۆگرامی خوێندنتان بۆ دەدۆزینەوە.

ئێمە ڕێنمایی و سەرچاوە پێشکەش دەکەین بۆ ئامادەکاری تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی و دەتوانین پەیوەندیتان بۆ دروستبکەین لەگەڵ ناوەندێکی ڕاهێنانی متمانەپێکراو.

پێداویستییەکان بەپێی وڵاتان جیاوازن، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە:
- پاسپۆرتی کارا
- نامەی وەرگرتن لە زانکۆوە
- بەڵگەی پارە
- بەڵگەنامەی ئەکادیمی
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی
- فۆڕمی داواکاری ڤیزا
- نامەی ئامانج (SOP)

کاتی پرۆسێسکردن بەپێی وڵات و وەرزەکان دەگۆڕێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ٢ بۆ ٧ هەفتەدایە. ئێمە دڵنیا دەبینەوە کە داواکارییەکەت بە دروستی لە ماوەیەکی کەم پێشکەش دەکرێت.

بێگومان. ئێمە هاوکاری دەکەین لە ڤیزای سەردانکەری کورتخایەن بۆ گەشتیاری، سەردانی خێزان، و مەبەستی بازرگانی.

دەتوانین یارمەتیت بدەین بۆ دەستەبەرکردنی بیمەی گەشتکردن و تەنها دۆزینەوەی شوێنی مانەوەی گونجاو لە نزیک زانکۆ یان شوێنی مەبەست بێ بەرامبەر. تەنها کرێی مانەوە لەسەر خۆتانە.

هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزا بکات. بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین بۆ زۆرترین چانسی قبوڵ، بە ئامادەکردنی بەڵگەنامەی دروست و یاسایی و ڕێنمایی پسپۆڕانە.

دەتوانیت لە ڕێگەی فۆڕمی پەیوەندی ماڵپەڕەکەمانەوە کاتێک بۆ خۆت حجز بکەیت، ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکەیت، یان سەردانی ئۆفیسەکەمان بکەیت.